ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژكراو بۆته هۆی كوشتنی 11 عێراقی له به‌غدا.
پۆلیس گوتویه‌تی یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان ڕۆژی پێنج شه‌ممه له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی بریندار بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 70 كه‌س. هه‌ر پێشتریش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی دیكه بووه هۆی كوشتنی سێ سه‌ربازی عێراقی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی له میانه‌ی چه‌ند هێرشێكدا گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها چه‌كداران دوو ڕۆژنامه‌وانی عێراقیان فڕاندووه كه بۆ ته‌له‌فزیۆنی سۆمه‌رییه‌ی كه‌ناڵی عێراقی كار ده‌كه‌ن ، كاتێك كه به‌ره‌و ئۆفیسه‌كه‌یان له به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.