ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له به‌غدا بۆته مایه‌ی كوژرانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س و برینداربوونی په‌نجا كه‌سی تر. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌م هیرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له شوێنی چاوه‌ڕوانی كردنی كرێكاراندا بۆ كاركردن ڕوویداوه.
هاوكاتیش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له ئه‌میرییه و به‌عقوبه بۆته هۆكاری كوژرانی دوو كه‌س.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه، فرانك واڵته‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای ئازادكردنی دوو بارمته ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی كردووه‌كه له عێراق ڕفێندراون. كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ئه‌لجه‌زیره رۆژی سێشه‌ممه فلیمێكی ڤیدیۆیی ئه‌و دوو بارمته‌یه‌ی نیشانداوه و گوتویه‌تی ڕفێنه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی هه‌فتاو دوو كاتژمێردا ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا نه‌بڕێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه، تارق ئه‌لهاشمی كه ڕێبه‌رێكی عه‌ره‌بی سوننه ئاینزایه هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵاوێكی سه‌رهه‌ڵدانی سیڤیڵی ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ندێ داوای ئاسایشی هه‌ن جێبه‌جێ نه‌كرێن. له‌و داوایانه‌ش، ئازادكردنی گیراوه‌كان و كۆتایی هێنانه به هێرشه ئاسایشیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه به‌وه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كان ده‌كاته نیشانه گوناهباركراوه‌كان.
هاوكاتیش لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له گفتوگۆكانیاندا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ووڵاته‌كه.