ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك بوش له میانه‌ی ئه‌و ووتاره‌دا هات كه له شاری ناشڤیڵ ی ستانی ته‌نه‌سی ڕۆژی چوارشه‌ممه پێشكه‌ش كرد.
له‌وه‌تای سه‌رۆك بوش له ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ووتاری ساڵانه‌ی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه یه‌كه‌م ووتاره پێشكه‌شی بكات و قسه‌ی له باره‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه كرد كه شه‌وی پێشوو له ووتاره ساڵانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردبوون.
سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی تێده‌گات له‌وه‌ی گومانێك له نێو هه‌ندێ هاووڵاتیانی ئه‌مریكیدا هه‌یه چونكه ووڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕدایه. هه‌روه‌ها گوتی ستراتیژییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا هه‌رگیز شكست ناهێنێت.