سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستـینی، مه‌حمود عه‌باس به‌خشـێـنه‌ره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی هان‌دا
كه به‌رده‌وامبن له ناردنی یارمه‌تـیـیه‌كانیان له دوای سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی چه‌كدار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابووردوو.
به‌ڕێز عه‌باس، ده‌ڵێت فه‌له‌ستـیـنـیه‌كان پابه‌ندی ڕێكـكه‌وتنـنامه‌كانیان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئیسرائیـلیـیه‌كاندا.
به‌ڕێز عه‌باس ئه‌مه‌ی گوت له ته‌نیشت ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ له دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕامه‌ڵا.
خانم مێركڵ دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت حه‌ماس واز له توند و تیژی بهـێنـێت و دان به ئیسرائیل‌دا بنێت. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپـیـیه‌كان ده‌ڵێن، ده‌بێت حه‌ماس ئه‌م دوو هه‌نگاوه بنێت تا یارمه‌تیـیه‌كان مسـۆگه‌ر بكات و نه‌وه‌ستـێت. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌مان داواكاری هه‌بوو.
له له‌نده‌نیش، كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - ئه‌مریكا و ڕووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر چۆنـێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حه‌ماس كاتێ ده‌سـه‌ڵاتی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی گرته ده‌ست.