وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و كچه كورده‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گیانی له ده‌ستدا، قوربانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 بوو، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشیه له ووڵاته‌كه‌دا داده‌نرێت.
عه‌بدول موته‌لیب موحه‌ممه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر نمونه‌ی خوێنی قوربانیه‌كه، وا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كیژه لاوه كورده هه‌ڵگری جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت واپێده‌چێت چه‌ند حاڵه‌تێكی تری ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌بێت، بۆ دڵنیا بوون نمونه‌ی خوێنی ئه‌و كه‌سه گومانلێكراوانه بۆ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه نێراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. هه‌روه‌ها چه‌ندین باڵنده و په‌ڵه‌وه‌ڕ له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی سه‌ربڕاون تاوه‌كو ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه بگیرێت.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتیان ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی بۆ ئه‌و كیژه ئه‌نجامدراون، نێگه‌تیڤ بوون.
جێی باسه، ئه‌م كیژه كورده له 17 مانگی یه‌ك له شاری رانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی نزیك به سنوری توركیا و ئێران گیانی له ده‌ستدا. ئه‌م قوربانیه‌ش مه‌ترسی عێراق كردووه.