Accessibility links

دكتۆر ڕوئیا تلوعی باس له به‌شـێـكی ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه ده‌كات كه له زیندانه‌كانی ئـێراندا چـێشـتویه‌تی


ساڵی پار مانگی حه‌وت، خۆپـێشـاندان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی ئـێران به‌ڕێـوه‌ چوون، به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ كوژرانی لاوێـكی مه‌هابادی له‌ لایه‌ن هـێزه‌كانی ئاسایش و پاشان شـێواندنی ته‌رمی ئه‌و لاوه‌، له‌ پاش خۆپـیـشـاندانه‌كانی شـاری سـنه‌ دكتۆر ڕوئـیا تلوعی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژنامه‌وان و ڕووناكبیر گیران.

دكتۆر تلوعی خه‌باتكاری مافی ژنان ومنداڵان و سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری‌ راسانه‌ ، 66 ڕۆژ له‌ گرتووخانه‌ بوو، له‌ دوایدا به‌ ده‌سته‌به‌ری ئازاد كرا.

خانم تلوعی ئـێستا هه‌لهاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌م وتوێژه‌ تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، دكتۆر تلوعی له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه‌ به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG