فه‌رمانڕه‌وای نوێی كوه‌یت، شێخ سوباح ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك
میری نوێی كوه‌یت له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوهیتدا وه به ئاماده‌بوونی باڵوێزی وڵاتان له كوه‌یت.
په‌رله‌مانی كوه‌یتیش به كۆی ده‌نـگ بوونی شـێخ ئه‌لسوباحی به میری كوه‌یت په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هـێنا به‌و ململانه‌یه‌ی ناو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لسوباح كه له دوای مردنی شـێخ جابر ئه‌حمه‌د ئهلسوباحدا سه‌ری هه‌ڵدا.