كاربه‌ده‌ستانی توركی ده‌ڵێن ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی - توركی بۆته هۆی برینداربوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س.
دوان له برینداره‌كان ژن بوون و تاوه‌كو ئێستاش زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه كه له شاری ئه‌ده‌نه‌ی باشوری توركیا ڕوویداوه.
ئه‌ده‌نه كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی و بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیكی لێیه كه له لایه‌ن له‌شكری ئه‌مریكیه‌وه بۆ گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل به سه‌ربازه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانستان به‌كار ده‌هێنرێت.