ئیسرائیل هه‌ڵوێـستـێـكی توند به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌رده‌گرێت، دوای ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه سه‌رسوڕهـێـنه‌ره‌ی هه‌فته‌ی پـێـشـوو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ده‌ستی هـێـنا.
ئیهۆد ئولمه‌رت بریكاری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئیسرائیل مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستـیـنی ناكات تا حه‌ماس گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی نه‌كات.
به‌ڕێز ئولمه‌رت له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی،" ده‌بێت حه‌ماس ده‌ست له تیرۆر هه‌ڵبگرێت و سه‌رزه‌نشتی بكات و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت و له ناوبردنی ئیسرائیل له په‌یڕه‌و و پـرۆگرامی نه‌هـێڵـێت ، بێ له‌مانه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ك له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتـیـنـیه‌كاندا نابێت".
به‌ڕێز ئولمه‌رت، ئه‌م په‌یامه‌ی به ته‌له‌فون گوت به ڕێبه‌رانی هه‌ر یه‌ك له بریتانیا، فه‌ره‌نسا، میسر ، ئوردن و هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. گوتیشی ئه‌م داوایانه‌ی ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ره،به هیچ شـێوه‌یه‌ك وتووێژی له سه‌ر ناكه‌ین.
تزاهی هه‌نه‌كبی، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل گوتی،" حه‌ماس تا ئێستا ڕێـكخراوێـكی تیرۆریسته و هێشتا ئامانجیان له ناو بردنی ئیسرائیله، تۆش مافی ئه‌وه‌ت نیه بچیت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كـێـكدا بكه‌یت كه ده‌یه‌وێت بتسـڕێـته‌وه له سه‌ر ڕوی زه‌وی".
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌ماس به‌ڕوونی ئاشكرایكردووه، ئاماده نیه گۆڕانكاری بكات له په‌یڕه‌و و پـرۆگرامه‌كه‌یان كه باس له له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵناگرن.
هه‌روه‌ها ئیسـماعیل هه‌نیـیه، ڕێبه‌رێـكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه، هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی یارمه‌تیـیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌وروپـیــیه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه، گوتی ئێمه به گڤه‌كردن خۆمان ناده‌ین به‌ده‌سته‌وه.