خالید مشعه‌ل، ڕێبه‌رێـكی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه ده‌ڵێت ئاماده‌ین بۆ تێـكه‌ڵكردنی
هه‌موو كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان له سوپایه‌كدا كه به‌رگری له گه‌لی فه‌له‌ستینی بكات.
مشـعه‌ل ڕۆژی شه‌ممه له بنكه‌كه‌ی له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاماده نیه داواكانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئه‌وروپـیـیه‌كان جێبه‌جێ بكات، كه داوایان لێ ده‌كه‌ن چه‌كه‌كانیان دابنێن. به‌ڵام گوتی ڕێز له‌و ڕێـككه‌وتننامانه ده‌گرین كه له نێوان ده‌سـه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی وئیسـرائیلیه‌كاندا هه‌یه به مه‌رجـێـك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی فه‌له‌ستـیندا بێت.