ڕفێنده‌رانی چوار هه‌ڵسوڕاوه ئاشتیـیهكهی ڕۆژئاوا له عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـتنیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زیندانیـیه عیراقییه‌كان له زیندانه‌كانی ئه‌مریكییه‌كان ئازاد نه‌كرێن.
ڕفێنده‌ران ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان كرد له ڕێـگای كاســێـتـێـكی ڤیدیۆیی كه ڕۆژی شه‌ممه په‌خش كرا له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌وه، ئه‌و كاسـێـته ڤیدیۆیـیه ڕێـكه‌وتی 21-1 پـێوه‌یه، 2 كه‌نه‌دی و بریتانیهك وئهمریكيـیهك پـیـشـان ده‌دات ڕویان له دیوارێـك كردووه. ئه‌و چواره له 26 ی مانگی تشرینی دووی ساڵی ڕابوردووه‌وه ڕفێندراون.
ئه‌لجه‌زیره ده‌ڵێت ڕفێنده‌ره‌كان ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان ده‌ركردووه و ده‌ڵێن ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ت بوو بۆ هێزی ئه‌مریكی و عیراقی كه ئه‌و بارمتانه ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ڕۆژێـك پاش ئه‌وه بوو كه هه‌ر له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره كاسێتـێـكی ڤیدیۆیی په‌خش كرا كه دوو بارمته‌ی ئه‌ڵمانی تـێـدایه، له سێشه‌ممه‌ی ڕابووردوودا ڕفێندرابوون.
ئه‌مڕۆ له عیراق كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پۆلیسێك كوژراوه و یه‌كێـكی دیكه‌ش بریندار بووه به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕێ له فه‌لوجه.