چه‌كدارانی ڕێـكخراوی فه‌تحی فه‌له‌ســتـیـنی له ناو په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی ته‌قه‌یان به
هه‌وادا كردووه له شاری ڕامه‌ڵای كه‌ناری ڕۆژئاوا. داوای ده‌ست له كار كێـشـانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری فه‌تح ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه كه به‌هۆی سه‌ر نه‌كه‌وتنی فه‌تح له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌سـتینی توڕه‌ن، ده‌ڵێن كه فه‌تح نابێت به‌شداربێت له حكومه‌تێـك كه حه‌ماس به‌ڕێوه‌ی به‌رێت، پاشان هه‌ندێـك له چه‌كداران گه‌یشتنه بنكه‌كانی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی و هیچ ڕاپۆرتێـكی زیان له‌وێوه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوكات ڕێبه‌رێـكی باڵای حه‌ماس، ده‌ڵێت گروپی میلیتانه فه‌له‌ستینیه‌كان نه چه‌ك داده‌نێن وه نه‌سـیاسه‌تیشیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌گۆڕن پاش سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌ستینی. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له بنكه‌كه‌ی خۆی له دیمه‌شقی سوریا، خالید مشعه‌ل ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتی، حه‌ماس و گه‌لی فه‌له‌ستینی كاریگه‌ر ده‌بن له سیاسه‌ت و چاكسازی له ده‌مێـكدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تكرده‌وه بۆ ڕاگرتنی یارمه‌تی فه‌له‌ستـینیه‌كان و گوتی گه‌لی فه‌له‌سـتین مل بۆ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه كه‌چ ناكه‌ن.
حه‌ماس كه سه‌ركه‌وت به سه‌ر فه‌تحدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رپـرسیارێـتی چه‌ندین هێرشی دژ به ئیسرائیلی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا گرتـۆته ئه‌سـتۆ و په‌یمانی داوه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه وێران بكات.