سه‌رۆكی جۆرجی میخائیل ساكه‌شڤیلی ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی داناوه بۆ كڕینی غاز
له ئێران تا یارمه‌تی بدات بۆ كۆتایی هێنان به‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز و كاره‌با له وڵاته‌كه‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی جۆرجی به ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی گوت، ڕه‌نـگه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه غاز له ئێرانه‌وه بگاته جۆرجیا.
دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كه یه‌كێ بوو له كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤـێـتی جاران دووچاری بارودۆخێـكی سه‌خت بوون له دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی هـێـڵی گواستنه‌وه‌ی غاز له ڕووسیاوه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
جۆرجیا ڕووسیا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست هـێـڵه‌كانی تـێـك داوه، هه‌رچه‌ندیشه ڕووسیا نـكـۆڵی لێده‌كات.
جۆرجیا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به غازی ڕووسیا به‌ستووه. سه‌رۆك ساكه‌شڤیلی گوتی ئه‌و ڕێــكـكه‌وتنـنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردومانه ده‌ریده‌خات وڵاته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌شی غازی هه‌یه.
به ملیۆنه‌ها جۆرجی به بێ كاره‌با بوون، دوای وه‌ستانی یه‌كه‌یه‌كی دروستكردنی كاره‌با، هه‌روه‌ها كه‌وتنی هـێـڵه‌كانیش.