ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له نووسـینگه‌كه‌ی خۆی له كۆشكی سپـی پـێشـوازی كرد له
ئه‌ندام په‌رله‌مانی لوبنان سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری، كوڕی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی لوبنان. له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك بوش گفتوگۆكانی به بایه‌خ وگرنگ له قه‌ڵه‌مدا و هه‌ردووكیان هاوبیربوون له‌وه‌ی لوبنانێـكی ئازاد و دوور له هه‌ڕه‌شه‌كانی سوریا ببینن.
سه‌رۆك بوش دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت لـێـكۆڵینهوهكهی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بكرێت لهكوشتنهكهی ئه‌لحه‌ریری كه بهرههڵستكارێـكی ئاشكرای داگیركردنی سوریا بوو بۆ لوبنان.
هه‌روه‌ها گوتی " زۆر گرنگه لـێكۆڵینهوهكانی ده‌رباره‌ی كوشتنه‌كه‌ی باوكت به‌ره‌و پـێشـه‌وه بڕوات وتاوان بارانیش ده‌بێت سزا بدرێن".
لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان گوتیان ته‌گه‌ره هه‌یه له به‌رده‌م ئه‌نجام دانی چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێـك له كاربه‌ده‌ستانی سوریا ئه‌وانه‌ی كه گومانیان لێ ده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی مانگی شوباتی ساڵی ڕابووردووی به‌یروت كه بووه هۆی كوشتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری. هه‌رچه‌نده سوریا ڕێـگه‌ی داوه كه چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستان له ئه‌وروپا بكرێت.
فشاره‌كانی دوای كوشتنی ئه‌لحه‌ریری له لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا پاڵی به سوریا نا كه هێزه سه‌ربازیه‌كانی و كار به ده‌ستانی ده‌زگا سیخوڕێـكانی له لوبنان بكشـێنـێـتهوه.
سه‌رۆك بوش ستایشی ئه‌و هێزه لوبنانیانه‌ی كرد كه پشتیوانی له دیموكراسی ده‌كه‌ن، گوتیشی پـێـش هه‌موو شتـێـك به لای ئه‌مریكاوه گرنـگه لوبنانێـكی دور له دهستـتێـوهردانی بـێـگانه ببیـنـێت، وه لوبنانـێـكی دیموكرات زۆر گرنگه بۆ ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری كرد بۆ ڕێـكخستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ وڵاتانی به‌خشنده.
سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته ده‌كات كه زۆرینه‌ی كورسێكانی په‌رله‌مانی لوبنانی هه‌یه. گوتی، كۆبۆته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی دراوی جیهانی له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن.
به‌رپرسانی بانكی دراوی جیهانی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ڕازی بوون له سه‌ر ناردنی تیمێـك بۆ لوبنان له 7 ی مانگی شوباتی داهاتوو بۆ ده‌ست پـێكردنی پلان دانان بۆ كۆنگره‌كه‌ی وڵاتانی به‌خشنده.