سه‌رۆکی دانوستانده‌ری ناوه‌کی ئێران ده‌ڵێت پێشنیاره‌که‌ی روسیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی سوته‌مه‌نی ناوه‌کی تاران له خاکه‌که‌یه‌وه، پێداویستیه‌کانی ووزه‌ی ئێران دابین ناکات.
عه‌لی لاریجانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی ڕۆژی هه‌ینی له تاران به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و پلانه ده‌کرێت وه‌ک به‌شێک له دانوستاندنه‌کان ته‌ماشای لێوه بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نها به‌س نیه.
ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی مۆسکۆش بۆ ڕێگه‌دان به ئێران یۆرانیۆم له روسیا بپیتێنێت به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه چاودێریکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه، ڕێگایه‌که بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که به‌هۆی نیازه ناوه‌کیه‌کانی ئێرانه‌وه گه‌شه‌ی کردووه. ئه‌مریکا، چین و یه‌کێتی ئه‌وروپاش پشتگیری له‌م پێشنیاره ده‌که‌ن.
قسه‌که‌ری کۆشکی سپیش، سکات مه‌کڵه‌یڵن ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئێرانی به‌م گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر به پێشنیاره‌که‌ی ڕوسیا " واپێده‌چێت گه‌مه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بکات."