چین پشتیوانی له‌و پێشنیاره‌ی ڕوسیا ده‌كات كه ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بن به‌ستی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانه له‌گه‌ڵ خۆرئاوا.
قسه‌كه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی كۆنگ كوان ڕۆژی پێنج شه‌ممه پێشوازی له‌و پلانه كرد كه ڕێگه به تاران ده‌دات یۆرانیۆم بۆ ریاكته‌ره ناوه‌كیه‌كانی له‌سه‌ر خاكی روسیا بپیتێنێت.
دانوستانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێرانیش عه‌لی لاریجانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی چینی له په‌كین كۆبۆته‌وه و گوتویه‌تی ئه‌و پێشنیاره پێویستی ووت‌وێژی زیاتره.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا پشتیوانی له‌و پلانه ده‌كات.