ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی 260 ئه‌ندامی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی میسری اخوان ئه‌لمسلمین یان ئازاد كردووه.
به‌ندكراوه‌كان ئه‌وانه بوون كه له دره‌نگانێكی ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیر كران دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوی توند و تیژی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی میسر كه‌وته‌وه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران.
پۆلیسی میسریش زیاتر له 600 ئه‌ندامی ئه‌و گروپه قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی ده‌ستگیركرد به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستگیكراوانه ئازاد كراون به‌ڵام جێگری ڕێبه‌ره‌كه‌یان موحه‌ممه‌د حه‌بیب به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ری ڕاگه‌یاند كه‌وا هێشتا زیاتر له 80 كه‌س له زینداندا ماونه‌ته‌وه.