كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا حه‌ماس به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای لێ كردوون توندوتیژی ڕه‌ت بكاته‌وه دوا به دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی فه‌له‌ستین دا به ده‌ستهێنا.
وه‌زیر رایس ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی و ئه‌وروپی كردووه. خانم رایس ده‌ڵێت گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌نگی بۆ ئه‌و گۆڕانهداوه و باوه‌ڕناكات ئه‌و گه‌له خواستی بۆ ئاشتی گۆڕابێت.
رایس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌روپا و ڕوسیا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆده‌بنه‌وه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه.
كارگێڕی كاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش، ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ووتوێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵای كابنهتهكهیدا ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئیسرائیل كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ناكات.
سكرتێری گشتی ن. ی كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت هه‌رچ گروپێك كه به‌شداری پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كات ده‌بێت بێ چه‌ك بكرێت.