کۆفی عه‌نان سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای هه‌وڵێکی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاکردنی ڕه‌وشی ناوچه‌ی دارفوری سودان ده‌کات که به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بووه.
به‌ڕێز عه‌نان له ژماره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست گوتویه‌تی دیدوبۆچونی ئه‌و به‌رامبه‌ر به دارفور به‌ره‌و هیوا بڕان ده‌چێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وام شکاندنی ڕێکه‌وتنامه‌کانی ئاگربه‌ستن و نه‌بوونی توانایه‌کی به‌هێز له لایه‌ن حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی یه‌کێتی ئه‌فریقاوه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، به‌ڕێز عه‌نان بانگه‌شه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد که کۆنترۆڵی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئاشتی ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌ن و سه‌ربازی زیاتر بۆ ناوچه‌که بنێرن.
هاوکات، تۆنی بلێر سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه باسی له گرنگی به‌هێزکردنی ته‌واوی تواناکانی هێزی یه‌کێتی ئه‌فریقای بۆ یاسادانه‌رانی به‌ریتانی کرد.
ن. ی ده‌ڵێت زیاتر له دوو ملیۆن که‌س له ماڵ و شوێنی خۆیان ڕایانکردووه و 180 هه‌زار که‌س له میانه‌ی سێ ساڵ شه‌ڕکردنی نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی دارفور و حکومه‌تی سودانی کوژراون.