زانیارییه ناڕه‌سمیه‌کانی بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌وا چه‌کدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌ییه‌کی به‌هێزییان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کان له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا هه‌بووه.
ڕاوه‌گرتنه گشتیه‌کانی سێ ده‌زگای فه‌له‌ستینی نیشانی ده‌ده‌ن که پارتی فه‌تح ی ده‌سه‌ڵاتدار له پێشه‌وه، به‌ڵام ته‌نها به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3 -7 خاڵ جیاوازییان هه‌یه.
به‌شداری زۆری گروپی حه‌ماس که به‌ڵێنیان به له‌ناوبردنی ئیسرائیل داوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌رده‌خات که له وانه‌یه بۆ یه‌که‌م جار پۆسته حکومییه‌کانیان ده‌ست بکه‌وێت.
جێی باسه، حه‌ماس تاوه‌کو ئێستا به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ژماره‌یه‌ک هێرشی خۆکوژی نیشانداوه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ئیسرائیل ئه‌نجامدراون و ئه‌مه‌ش هانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا ده‌کات ئه‌م گروپه به ڕێکخراوێکی تیرۆریستانه‌ی له قه‌ڵه‌م بدات.
تاوه‌کو ئێستاش ئیسرائیل هه‌ڵوێستی خۆی ڕوون نه‌کردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری ده‌ست که‌وتنی کورسی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیدا له لایه‌ن گروپی حه‌ماسه‌وه.