ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆته هۆی برینداربوونی دوو که‌س له کاتیکدا که مه‌لایه‌کی ئاینی عه‌ره‌بی سوننه له خاڵێکی پشکنین له باکوری به‌غدا ته‌قه‌ی لێکراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه له ماتۆڕێکدا چێنرابوو و له ئاکامدا دوو که‌سی بریندار کرد که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوو.
هاوکات، هێزه‌کانی عێراقی ته‌قه‌یان له مه‌لای ئاینی سه‌ر به شیعه‌کان که‌ریم جاسم موحه‌ممه‌د کرد. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی رۆیته‌رز ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کاربه‌ده‌ستان گوتویانه ئه‌و مه‌لایه ئۆتۆمبیله‌که‌ی هێواش نه‌کردۆته‌وه کاتێک که له خاڵێکی پشکنینی سه‌ر ڕێگای سامه‌را نزیک بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وان موحه‌ممه‌د زه‌عل ڕۆژی سێشه‌ممه کوژراوه کاتێک که وێنه‌ی پێکدادانێکی نێوان یاخیبوان و سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانی له شاری رومادی خۆرئاوای عێراق گرتووه. تاوه‌کو ئێستا بارودۆخی ڕووداوی کوشتنه‌که‌ی ئاشکرا نیه.
له لایه‌کی تره‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و عێراقی ده‌ڵێن به نیازن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ژماره‌یه‌ک زیندانی عێراقی ئازاد بکه‌ن که له نێویاندا ژنیشی تیادایه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به جێبه‌جێکردنی داخوازی فڕێنه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی جل کارۆڵ نیه که داوای ئازادکردنی هه‌موو ژنه به‌ندکراوه‌کانیان کردبوو له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی.