بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پـێهات و ئێسـتا زیاتر له ملیۆنێـك فه‌له‌ستینی كه
ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌نگ به كێ بده‌ن تا بیگه‌یه‌نه ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانی فه‌له‌ستینی نوێ، یان په‌رله‌مان.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به پـێشـبڕكێـیهك داده‌نرێت له نێوان بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عباس، و ڕێـكخراوی حه‌ماسی ئیسـلامی كه دروشمی گۆڕانكاری و چاكسازیان به‌رز كردۆته‌وه.
دنگدهره فهلهستـینـیـیهكان ماوه‌ی 12 كاتژمێریان هه‌یه بۆ ده‌نگدان، تیایدا132 كه‌س هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی نوێ، له كۆی 414 كه‌س كه خۆیان كاندید كردووه، له نێوانیاندا 85 ژن هه‌یه، وه به‌پـێی لیستی پارته‌كان ده‌بێت به‌شی ژنان له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی نوێ‌دا له 10% كه‌متر نه‌بێت.
نزیكه‌ی 900 كه‌سی بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن وله سه‌رو هه‌موویان سه‌رۆكی پـێشـوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاجێمی كارته‌ر.
شایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه له‌م مانگانه‌ی دوایدا پشتگیركهرانی حه‌ماس زیادی كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا بزوتنه‌وی فه‌تح به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه توشی ناكۆكی بوون، وه ڕووبه‌ڕووی گێره‌شێوێنی بوون له به‌شی زۆری كه‌رتی غه‌زه‌دا، له دوای كشانه‌وه‌ی ئیسرائیلیـیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا له كۆتایـیه‌كانی ساڵی ڕابوردوو.