كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌مریكا به
هیچ جۆرێـك له‌وه‌و پـێـش ئه‌وه‌نده به په‌رۆشه‌وه نه‌بووه، بۆ پـێـشـوازیكردن له خوێندكاره بیانیـیه‌كان و هه‌روه‌ها ناردنی ئه‌مریكیـیه‌كان بۆ خوێـندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا.
خاتو ڕایس گوتی له كاتێـكدا جه‌ختكردنی جیهانی له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌گۆڕین، هه‌روه‌ها له كاتێـكدا هه‌رێمه‌كانی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ململانی ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ڕیفۆرمی دیموكراسی، پـێویسـته خوێندكاره ئه‌مریكیـیه‌كانمان له پـێشـه‌وه بن بۆ به‌شداریكردن له وڵاتانی وه‌ك چین و هندستان وعیراق و ئه‌فغانستاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خاتو ڕایس گوتی، چه‌ند شـتێـك پـێویسـته بكرێت بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌یی،
یه‌كه‌مینیان پـێویـسـته به‌رنامه‌كانی ئاڵ‌وگۆڕكردن كه سه‌ركه‌وتنیان سه‌لماندراوه فراوان تر بكرێت. یه‌كێـك له‌و جۆره پـرۆگرامانه، پـرۆگرامی فوڵبرایت سكاڵه‌رشپ بۆ خوێندنی خۆڕایی له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابوردوو زیاد له 250 هه‌زار خوێندكاری 185 وڵاتانی هێناوه‌ته ئه‌مریكاوه بۆ خوێندن.
دووهه‌مینیان، خاتو ڕایس ده‌ڵێت، پـێویسـته ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده له وڵاتانی خاوه‌ن ناوچه سـتراتیژیـیه‌كانه‌وه بكرێت.
خاتو ڕایس گوتی، لێره‌دا ئێمه ڕووبه‌رووی توانایه‌كی گه‌وره‌ی به‌كار نه‌هاتوو ده‌بینه‌وه، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی به په‌رۆش چاوه‌ڕوانن له ئێمه‌وه ببـیستن بۆ نمونه له فلپـیـن بۆ هه‌ر خوێـندكارێـك كه قبوڵ ده‌كرێت بۆ خوێندن له وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئێمه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه 22 داواكاری ڕاسـته‌قینه‌مان به‌ده‌ست ده‌گات، كه داوای ئه‌و كاره‌مان لێ ده‌كه‌ن، له مه‌راكیش ئه‌و ڕێـژه‌یه 33 بۆ یه‌كه، له كۆلۆمبیا 40 بۆ یه‌كه.
وڵاتانی وه‌ك نیپاڵ و زمبابۆی و مالیزیا و مه‌نگۆلیا هه‌مان چـیرۆكیان هه‌یه، واته پـێویسـته ڕێـگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ یارمه‌تی ئه‌و خوێـندكارانه بگه‌نه خه‌ونه‌كانیان بۆ خوێندن له ئه‌مریكا چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یانگه‌ینـێ، ئه‌وا خه‌ڵكانی تر ده‌ستیان ده‌گاتێ.
خاتو كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، پـێـویـسته ڕێی زیاتر بدرێت به خـوێندكاره زیـره‌كه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیـیانه‌ی كه ڕه‌گه‌زێـكی تـێـكه‌ڵیان هه‌یه بۆ خوێندن له زانكۆكانی ئه‌مریكا.
خاتو ڕایس هه‌روه‌ها گوتی، پـێویسته سـیاسه‌ته‌كانی ڤیزا (واته ڕێـگه پـێدان بۆ هاتن بۆ ئه‌مریكا) به‌شـێوه‌یه‌ك چاك بكرێت كه هاوسه‌نگیـیه‌ك له نێوان كردنه‌وه‌ی ڕێـگا و ئاسـایشدا به‌ر چاو بگرێت.