سه‌رۆکی پارتی پارێزه‌رانی که‌نه‌دا سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به ده‌ست هێنا.
دوای چه‌ند کاتژمێرێک له دان پیادانی سه‌رۆک وه‌زیری پۆڵ مارتن ی سه‌ر به لیبراله‌کان به ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ستیڤن هارپه‌ر رۆژی سێشه‌ممه ووتارێکی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی کرد له ماڵه‌که‌ی خۆی له کالگاری که به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌وێ ئاماده بوون.
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا پارێزه‌ره‌کان 124 کورسی له کۆی 308 کورسی په‌رله‌مانیان ده‌ست که‌وتووه واتا نه‌یانتوانیوه زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان ده‌ست بکه‌وتایه که بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به بردنه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌مه‌وه 155 کورسی ده‌بوو.
به‌ڕێز هارپه‌ر ده‌ڵێت وا پێده‌چێت ده‌نگده‌ران ده‌یانه‌وێت پارێزه‌ره‌کان هاوکاری بکه‌ن و کار له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ران بکه‌ن له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی که‌نه‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ به‌ڵێن به گۆڕانکاری له ئۆتاوا ده‌دات که بۆ ماوه‌ی 12 ساڵه له ژێر حوکمڕانی لیبراله‌کاندایه. هه‌روه‌ها په‌یمان ده‌دات به‌وه‌ی که ڕێژه‌ی باجی داهات که‌م بکاته‌وه و گۆڕانکاری له سیسته‌می داد و ته‌ندروستی که‌نه‌دی‌دا ئه‌نجام بدات.