ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌ی دوو بۆمب له شاری ئه‌هوازی پایته‌ختی پارێزگای خوزستانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی باشوری خۆرئاوای ووڵات، شه‌ش که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی دیکه بریندار بوون.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له بینایه‌کی حکومی و بانقێکدا ڕوویدا.
بڕیاربوون سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌ردانی شاره‌که‌ی بکردایه، به‌ڵام ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی گوتویانه که‌وا گه‌شته‌که‌ی به‌هۆی خراپی که‌ش و هه‌واوه دواخراوه.
جێی باسه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا شاری ئه‌هواز که له سنوری عێراقه‌وه نزیکه، نائارامی به‌خۆووه بینیوه. ئه‌م ناوچه‌یه‌ش شوێنی نیشته‌جێی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی که‌مایه‌تی ئێرانه.