به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاسته‌قینه‌یه و پتر له ڕاده گه‌وره نه‌کراوه. دکتۆر لی به شانده‌کانی ئاماده‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که‌وا ده‌بێت ئه‌م مه‌ترسیه گرنگی پێ بدرێت و هه‌نگاوی پێویست بنرێت بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی و گۆڕانی بۆ شێوه‌ی ئاڵۆزی تری جۆری ڤایرۆسه‌که.
به‌ڕێوبه‌ری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی لی ژۆنگ ووک ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که‌وا ئه‌م نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه پتر له ڕاده گه‌وره کراوه که له‌وانه‌یه ببێته هۆی کوشتنی ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ده‌کات نزیکه‌ی 2 بۆ 7.4 ملیۆن که‌س به په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیان له ده‌ست بده‌ن.
جۆری H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده تاوه‌کو ئێستا 80 که‌سی له شه‌ش ووڵاتدا کوشتووه له‌وه‌تای له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. تاوه‌کو له‌م دواییه‌دا، هه‌موو قوربانیه‌کان له کیشوه‌ری ئاسیا ڕوویاندا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌خۆشیه‌که له باڵنده‌ی تووشبووه‌وه بۆ مرۆڤ گوێزراوه‌ته‌وه وه‌ک ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له تورکیا ده‌رکه‌وتن. ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت زیاتر له 20 که‌س له تورکیا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و چوار له‌مانه که منداڵ بوون گیانیان له ده‌ستدا.
دکتۆر لی ده‌ڵێت بارودۆخه‌که‌ی تورکیا شازه. ده‌رکه‌وتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له مرۆڤ له‌و ووڵاته‌دا پێشبینی نه‌کرابوو. ئه‌م حاڵه‌تانه جیاوازن وه‌ک له‌وه‌ی له ئاسیادا ده‌رکه‌وتن کاتێک نه‌خۆشیه‌که له باڵنده و په‌له‌وه‌ڕدا زۆر زووتر پێش ده‌رکه‌وتنی له مرۆڤدا سه‌ری هه‌ڵدا.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت هیچ هۆشدارییه‌کی پێش له‌وه‌خت بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆری هه‌وبونه له په‌له‌وه‌ڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا نه‌بوو. هه‌ربۆیشه ئه‌زمونه‌که‌ی تورکیا ده‌ریده‌خات که ئه‌م نه‌خۆشیه تا چه‌ندێک مه‌ترسیداره و چه‌ندێک گرنگه چاودێری بکرێت و ئاگاداری نیشانه‌کانی ببین. له‌وانه‌شه ئه‌م په‌تایه بڵاوببێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی له پێشدا له باڵنده و په‌له‌وه‌ڕدا به‌دی بکه‌ین.
ئاژانسی ناوبراو ڕاشده‌گه‌یه‌نێت که‌وا حاڵه‌ته‌کانی تووشبونی مرۆڤ له تورکیا به‌ره‌و که‌می ده‌ڕۆن پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له‌و ووڵاته‌دا سه‌ربڕان.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان یارمه‌تی ووڵاتانی دراوسێی تورکیا وه‌ک سوریا، ئێران، عێراق، ئۆکرانیا، گورجستان و ئازه‌ربه‌یجان ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌که که وا پێده‌چێت له مه‌ترسی ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بن.