وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، خانم کۆنده‌لیزا رایس له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتی ڕۆڵی گروپی چه‌کدارانی ئیسلامی حه‌ماس له حکومه‌تی داهاتووی فه‌له‌ستیندا کێشه‌یه‌کی پراکتیکی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌یدا ده‌کات که حه‌ماس وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریست ته‌ماشا ده‌کات. شیکه‌ره‌وان باوه‌ڕییان وایه که حه‌ماس ده‌نگێکی باش له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کاندا بهێنن.
به‌ڵام خانمی وه‌زیر ئاماژه نادات به‌وه‌ی که ئه‌مریکا چی ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌ماس سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به ده‌ست بهێنێت.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیشانهیانداوه به‌وه‌ی که ئه‌مریکا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کابنه‌تی فه‌له‌ستینی ناکات که سه‌ر به حه‌ماس و گروپه توندڕه‌وه‌کانی تر بن.