لێپرسراوێکی باڵای ناوه‌کی ئێرانی ده‌ڵێت گه‌ر به‌هۆی بن به‌ستی ووتوێژه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وا تاران ده‌ست ده‌کاته‌وه به چڕکردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری یۆرانیۆم ده‌کات.
دانوستانده‌ری ناوه‌کی ئێرانی عه‌لی لاریجانی ئه‌م هۆشدارییه‌ی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز دای که له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوکرابۆوه.
بڕیاره لاریجانی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی مۆسکۆ بکات به مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ڕووسیادا. ڕووسیا له دژی بڕیاری ئابڵوقه‌دانی ئێرانه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پێشنیاری چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی کرد تاوه‌کو ئێران بتوانێت بۆ ریاکتهرهکانی به‌کاری بهێنێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوش، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگه‌شه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی بۆ ڕۆژی دووی مانگی فێبریوه‌ری کرد تاوه‌کو گوێ له دۆسیه‌ی ئه‌وروپیه‌کان بۆ ڕه‌وانه‌کردنی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگیرێت.
ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ڕازی نین به ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی زیاتر هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ئێران کاره‌کانی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت.
ئه‌وروپا و ئه‌مریکا گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که ئێران ده‌یه‌وێت یۆرانیۆمی ئاڵۆز چڕبکاته‌وه و له دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمیدا به‌کاری بهێنێت.