موقـته‌دا ئه‌لسه‌در، پـیاوێـكی ئاینی توندڕه‌وی شیعه‌كانی عیراقه، ده‌ڵێت میلیشیاكه‌ی
یارمه‌تی ئێران ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هێرشی كرایه سه‌ر، له كاتێـكدا سه‌در ئه‌م گوته‌یه‌ی دا كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی فشاری خسـتۆته سه‌ر ئێران به‌هۆی مه‌رامه ناوه‌كیـیه‌كانی.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و پـیاوه ئاینیه عیراقیـیه‌ی، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، كه سه‌ردانی تاران ده‌كات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌یمانی داوه پشتیوانی له كۆماری ئیسلامی بكات.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حه‌مید ڕه‌زا ئاسفی، سه‌رزه‌نشتی بۆچونه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی جاك شیراك‌ی كردووه كه هه‌فته‌ی پـێشـوو گوتوبوی، له‌وانه‌یه فه‌ره‌نسا به چه‌كی ناوه‌كی وه‌ڵا‌می هێرشی تیرۆرستی بداته‌وه.
له گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌دا، دوو كاربه‌ده‌ستی بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیان، وڵاته‌كه‌یان ده‌ستی نه‌كردووه به گواستنه‌وه‌ی پاره ودارایـیه‌كانی له بانكه‌كانی ئه‌وروپا، به پـێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی پـێـشـوی به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌تایـیه هات به دوای گوته‌كانی بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه ده‌یانه‌وێت ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی.