له‌گه‌ڵ زیاد بوونی مه‌ترسـیـیه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، پۆلیسی ئیتاڵیا
هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه له‌وانه‌یه جـێـگای مه‌ترسی بێت له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده. به هه‌زاره‌ها مریشك وهێـلكه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه و سێ یه‌كه‌ی بازاڕكردنی هێـلكه له باشوری ئیتاڵیا داخراوه.
نزیكه‌ی 30 هه‌زار مریشك و4 هه‌زار هێـلكه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایـیه‌كانی خۆ پاراستن له ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
ڕێـكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ كه بنكهكهی له ڕۆمایه له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشیه له توركیا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه له‌وانه‌یه گهیشتبێـته وڵاتانی ده‌وروپشتی و ده‌سه‌ڵاتدارنی له‌و وڵاتانه هاندا كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ڕێـگرتن له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی.
تیمێـكی هاوبه‌ش له ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌گه‌ڵ ڕێـكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ، پـێشبینی ده‌كه‌ن له هه‌فته‌ی ئاینده سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پـێداویـسـتیهكانی وڵاتانی دراوسـێـی توركیا وه هه‌روه‌ها بڕواننه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی ئه‌نفلونزای باڵنده.