وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ڵێت گواستنه‌وه‌ی ئێران بۆ پاره و دارایـیه‌كانی له ئه‌وروپاوه
نیشانه‌ی زیادبوونی گۆشه‌گیربوونێـتی تارانه به هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی هه‌ینی له واشنتۆن گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی، ئه‌م جموجۆڵانه‌ی ئێران كار ناكاته سه‌ر هه‌وڵه نێو ده‌وڵه‌تـیه‌كان بۆ ڕه‌وانه كردنی به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هۆی چالاكـیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه هات به دوای گوته‌كانی به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێران ئیبراهیم شاریبانی، كه ڕایگه‌یاندبوو ئێران ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی پاره‌كانی كردووه له بانكه‌كانی ئه‌وروپاوه به‌ره‌و بانكه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا.
ئه‌م جموجۆڵه به‌رچاوه‌ی ئێران هه‌وڵێكه بۆ پاراستنی پاره و دارایـیه‌كانی له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به سه‌ریدا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانه‌وه. واشنتۆن ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات و هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێـده‌كات.
هه‌روه‌ها وڵاته موسـڵمانه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌یان دا كه سه‌پاندنی سزا به سه‌ر ئێران دا له‌وانه‌یه بـبـێـته هۆی قه‌یرانێـكی جیهانی نه‌وت و بانـك، چونكه ئێران دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپیك له دوای عه‌ره‌بستانی سه‌عودی.
هاوكات، لێپرسراوێكی باڵای ووزه‌ی ڕووسی ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ووتوێژكردنی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كه‌ی مۆسكۆ كه تیایدا ڕێگه به ئێران ده‌دات پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له نێو خاكی ڕوسیادا ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی ڕووسی سێرگی كرینكۆ ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڤلادمیر پوتن كه له ڕێگه‌ی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خشكرا ڕایگه‌یاند و هه‌روه‌ها كرینكۆ ده‌شڵێت وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لێپرسراوانی ئێرانی بۆ ووتوێژكردن له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردانی مۆسكۆ بكه‌ن.
پێشنیاری پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌كارهێنانی له لایه‌ن دامه‌زراوه ناوه‌كیه ئێرانیه‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌یه كه ڕه‌نگه ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم له ناو خاكی خۆیدا له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاری بهێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له پێشنیاره‌كه‌ی ڕووسیا ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی كه پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران دووچاری بۆته‌وه.