شیکه‌ره‌وانی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریکی ده‌ڵێن ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌و کاسێته‌دا بیستراوه که که‌ناڵی جه‌زیره بڵاویکردۆته‌وه و ده‌ڵێت په‌یامی ئوسامه بن لادنه، بێ گومان ده‌نگی ڕێبه‌ری تیرۆستانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده خۆیه‌تی.
ئوسامه بن لادن له‌و په‌یامه‌یدا که بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن که‌ناڵی جه‌زیره له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه، ده‌ڵیت پلانی نوێ بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێت تاوه‌کو بوار به هیزه‌کانی ئه‌مریکا بدات له عێراق و ئه‌فغانستان بکشێنه‌وه.
قسه‌که‌ری کۆشکی سپیش ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مریکا دانوستاندن له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا ناکات.
بن لادن له په‌یامه‌که‌شیدا ده‌ڵێت به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشداری ئاسایش له ئه‌مریکا ڕێگای له جێبه‌جێکردنی هێرشه‌کان نه‌گرتووه. دواکه‌وتنی هێرشی نوێ ته‌نها به‌هۆی خۆئاماده‌کردنه‌وه بووه.
جێی باسه، کاتی تۆمارکردنی په‌یامه‌که ئاشکرا نیه به‌ڵام بن لادن له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه به که‌مبوونه‌وه‌ی پشتگیری گه‌لی ئه‌مریکا له سه‌رۆک بوش ده‌دات.