چین شه‌شه‌م حاڵه‌تی قوربانی به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ ڕاگه‌یاند.
کاربه‌ده‌ستانی چینی ده‌ڵێن ژنێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له ناوچه‌ی سیچوان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گیانی له ده‌ستداوه و ده‌رکه‌وتووه که‌وا هه‌ڵگری ڤایرۆسی کوشنده‌ی جۆری بووه.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده کچێکی ته‌مه‌ن یانزده ساڵی کوشتووه کاتێک که ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه. له عێراقیش، کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن دوای مردنی کیژێکی کوردی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له شاری سلێمانی، نمونه‌یان بۆ تاقیگه‌یه‌ک له ئوردون ناردووه تاوه‌کو بزانن قوربانیه‌که به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له‌ده‌ستداوه یان نا.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانی ووڵاتانی خۆبه‌خشی جیهانی هات که بڕی نزیکه‌ی دوو ملیار دۆلارییان بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ته‌رخان کردووه. ئه‌م بڕی یارمه‌تیه‌ش له کاتێکدا ڕاگه‌یه‌ندرا که ووڵاتانی خۆبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه له په‌کین کۆبونه‌وه.
ئه‌م یارمه‌تیانه‌ش بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه‌یه که به‌رنامه‌ی خۆپاراستن له دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕێک ده‌خه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و ڤایرۆسه کوشنده‌یه‌ی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و چین و تورکیا بڵاوبۆته‌وه له‌وانه‌یه له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا به‌ره‌و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا بڕوات و کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بێت.
ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه تاوه‌کو ئێستا 80 که‌سی کوشتووه.