ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بانگه‌شه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كردووه بۆ ڕۆژی دووی مانگی داهاتوو به مه‌به‌ستی تاو‌و توێ كردنی داوای ئه‌وروپا بۆ ناردنی به‌رنامه گومانباره ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش له لای خۆیه‌وه ده‌توانێت سزا بسه‌پێنێته سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر هاتوو بۆی ده‌ركه‌وت ئێران پێشێلی له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كاندا كردووه.
ئه‌وروپاییه‌كانی داوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ناوه‌كیان كردووه پاش ئه‌وه‌ی ئێران كۆتایی به دوو ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌كی هێنا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی یه‌كه‌دا.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێران به هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی گوناهبار ده‌كات و هه‌رچی ئێرانیشه پێ داده‌گرێت ئه‌و به‌رنامه ناوه‌كیه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێران ده‌ڵێت ئێران له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی‌دا نیه و گوتوشیه‌تی ڕێگه له ووڵاته‌كه‌ی ناگیرێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا ناتوانن ده‌ست وه‌ربده‌نه خواسته‌كانی ووڵاتی ئێران.
هه‌ر له‌و لێداوانه‌یدا ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێران گوتویه‌تی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی پێشێلكاری پره‌نسیپه ئیسلامیه‌كانه و هه‌روه‌هاش به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی ووڵاته‌كه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.