ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه بۆ دانانی ئه‌و جۆره ڕێبازانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ ساڵی 2005، ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵیت حكومه‌تی ئێران به شێوه‌یه‌كی ئاساییانه ئه‌شكه‌نجه بۆ سزادانی جودابیران ئه‌نجام ده‌دات و ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له نێوه‌ندی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدایه.
ووڵاتی میسریش وه‌ك ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت له‌مساڵدا دووچاری ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بێ پێشینه‌ی ڕای گشتی بۆته‌وه و هاوكاتی ئه‌وه‌ی خه‌باتكارانی دیموكراسی ڕووبه‌ڕووی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بوونه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگیراوه به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌یكات،
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت ژماره‌ی زیانه گیانیه‌كانی په‌یوه‌ندییان به قه‌یرانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه هه‌یه له ساڵی 2005 دا كه‌م بۆته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی زیانه گیانیه‌كان ووڵاتیانی سیڤیڵ بوون و كێشه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیش زۆرن.
حكومه‌تی لیبیا ستایشی ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی پێ بڕدرا... ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك كێشه له لیبیا ماون به‌ڵام تۆماره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 2005 دا په‌ره‌سه‌ندنێكی كه‌می به‌خۆووه بینیوه و ڕۆژنامه‌وانان هێدی هێدی ده‌ستیان كردووه به ده‌ست نیشانكردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێشتر قه‌ده‌غه بوون.