كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له باكوری عێراق ده‌ڵێن هه‌ندێك نمونه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه ناردۆته شانشینی ئوردون پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه كیژێكی ته‌مه‌ن چوارده سال كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی هه‌بووه له شاری سلێمانی مردووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رایی له یه‌كێ له نه‌خۆشخانه ناوخۆییه‌كاندا ئه‌نجام نێگه‌تیڤی هه‌بووه واته ڤایرۆسی H5N1 ی تیادا نه‌بووه كه ده‌بێته مایه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده به‌ڵام نمونه‌ی زیاتر نێردراوه بۆ شانشینی ئوردو به مه‌به‌ستی سازدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر . كاربه‌ده‌ستان گوتویانه ئه‌و كیژه نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستی به نه‌خۆشی كردووه له شارۆچكه‌كه‌ی خۆی له كوردستانی عێراق كه هاوسنوری ئێران و توركیایه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له عێراق له بارێكی ئاگاهی به‌رزدان پاش ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا توركیا ڕاپۆرتی له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده داوه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر مردنی خه‌ڵك به‌م نه‌خۆشیه.