یاخیبوانی عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکی فڕێنراوییان کردووه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو زیندانه ژنه‌کانی عێراق له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا ئازاد نه‌کرێن.
فڕێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییان له ڕێگه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌وه بڵاوکردۆته‌وه.
له وێنه‌که‌دا، ڕۆژنامه‌وان جڵ کارۆڵ قسه‌ی ده‌کرد و به‌هۆی خراپی ده‌نگه‌که‌وه، تێگه‌یشتن له قسه‌کانی زه‌حمه‌ت بوو.
چه‌کداران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له به‌غدا هێرشیان کردبووه سه‌ر خانم کارۆڵ و له ئاکامدا وه‌رگێڕه‌که‌یان کوشتبوو.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، قسه‌که‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتویه‌تی کاربه‌ده‌ستان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئازادکردنی کارۆڵ.
هاوکات به پێی په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له شاری که‌رکوك،، چه‌کداران له شاری که‌رکوکی باکوری عێراق هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌ی گروپێکی کوردی و له ئاکامدا ئه‌ندامێکی پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان و ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی چاودێری گه‌نده‌ڵی کوژراون.