باڵیۆزی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان ده‌ڵێت ده‌بێت به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. به‌ڵام شاندی چین و ڕووسیا هێشتا دوودڵن له‌وه‌ی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
له کاتێـکدا که دیپلۆماتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی ڕۆژی سێشه‌ممه فشارییان ده‌خسته سه‌ر دۆسیه‌ی ئێران، دیپلۆماتانی چین و ڕووسیا پێشنیاری ئه‌وه‌یان ده‌کرد که له‌وانه‌یه هێشتا کاتی دانوستاندن مابێت.
جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که‌وا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به پێی ده‌ستورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی ئێران‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌ترسیه‌کی کلاسیکیه له دژی ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام به‌هۆی بیروبۆچونه جیاوازه‌کانی نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هیچ دڵنیاییه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن نیه.
به‌ڕێز بۆڵتن هۆشداری دا‌و گوتی پێویسته ڕۆڵی ئه‌نجومه‌ن دووهه‌مین بێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نه‌سه‌پێنێت.
باڵیۆزی چین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیس وانگ گوانگیا گوتویه‌تی ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌وانه‌یه سه‌ره‌نجامێکی خراپی هه‌بێت.
باڵیۆزی رووسیاش له ن.ی، ئاندری دێنسۆڤ، به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا باسکردن له چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری هێشتا زووه چونکه ده‌بێت له پێشدا هه‌موو ڕێگاکانی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به‌کاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مریکا له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نیونه‌ته‌وه‌یی، گرێگ شه‌ڵت به به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا شاندی ئه‌مریکا، ئه‌وروپاییه‌کان، رووسیا و چین له‌م دواییه‌دا ووتوێژییان کردووه له‌سه‌ر وورده ووره زیادکردنی فشاری دیپلۆماتی له‌سه‌ر تاران ئه‌گه‌ر هاتوو چالاکیه‌کانی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت. هه‌روه‌ها گوتی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیایه له‌وه‌ی که ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی ئاژانسه‌که‌یان له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی دووی مانگی فێبریوه‌ریدا دۆسیه‌ی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن.