کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی که‌می ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کانی مانگی ڕابردووییان ڕه‌ت کردۆته‌وه و به نیازن له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕابگه‌یه‌نن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌نگه‌کانی 227 سندوقی ده‌نگدان فڕێدراون و ئاماژه‌شیان داوه به‌وه‌ی که ئه‌و کرداره هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئاکامه‌کان نابێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئاکامی ده‌نگه‌کانی 31 هه‌زار سندوق له‌وانه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ڕابگه‌یه‌ندرێت.
ڕاگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته دواخران دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له گروپی عه‌ره‌به سونه‌کان گوتیان فڕوفێڵ و ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌نجامدراون.