کارمه‌ندانی که‌ناڵی سی ئێن ئین به‌هۆی ڕاگه‌یاندنێکی هه‌ڵه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران له کارکردن له‌و ووڵاته‌دا قه‌ده‌غه کراون
ئێران ڕێگه له ڕۆژنامه‌وانانی ده‌زگای سی ئێن ئێن ده‌گرێت که له ووڵاته‌که‌یه‌وه کار بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ڕایانگه‌یاندووه سه‌رۆکی ئێرانی گوتویه‌تی ووڵاته‌که‌ی مافی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه. به پێی ئێران ئه‌و ووته‌یه‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان به هه‌ڵه وه‌رگێڕاوه.
سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی شه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندبوو که‌وا ووڵاته‌که‌ی مافی به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی هه‌یه. به‌ڵام وه‌رگێڕه‌که‌ی که‌ناڵی سی ئێن ئێن له جیاتی ئه‌و ووتانه، ووشه‌ی چه‌کی به‌کارهێناوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گۆڕینی مانای ووته‌کانی سه‌رۆکی ئێرانی.
که‌نالی سی ئێن ئێن به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی داوای لێبوردنیان کردووه. به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت په‌یامنێران و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌و که‌ناڵه تا ئه‌و کاته‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کی نوێیان پێده‌گات له کارکردن قه‌ده‌غه ده‌کرێن.
که‌ناڵی سی ئێن ئین رۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی سه‌باره‌ت به‌و قه‌ده‌غه کردنه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاگادار کراونه‌ته‌وه.
جێی باسه، سی ئین ئێن په‌یامنێرێکی هه‌میشه‌یی له ئێران نیه، به‌ڵام ناو به ناو ڕێگه‌یان پێدراوه بچنه ناو ئه‌م ووڵاته‌وه به مه‌به‌ستی کارکردن بۆ ماوه‌یه‌کی کورت.