سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت " ئێران له ڕێـگای ئێمه بۆ سه‌ر له نوێ ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی تـوێـژینه‌وه‌ی ناوه‌كی پاش گه‌ز نابێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ بریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ساز دراوه و تیایدا داوا له ئێران ده‌كرێت ده‌ست له هه‌موو كرداره‌كانی چڕكردنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت. هه‌فته‌ی ڕابوردوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی I.A.E.A. بڕیاری كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به دوای ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی ئێران له مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵام شاندی ئێرانی نه‌یده‌ویست تیایدا به‌شداری بكات.
گه‌لێـك له ووڵاتان پێیان وایه ڕژێمی مه‌لاكانی ئێران له ژێر په‌رده‌ی پرۆگرامی ووزه‌ی مه‌ده‌نی خه‌ریكی سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كانه، یه‌كێتی ئه‌وروپا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و بریتانیا به پشتیوانی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێـشـنیاری ووتووێژ له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنێـكی درێـژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێرانیان داوه، كه دڵنیایی به جیهان بدات كه ئێران خه‌ریكی به‌ده‌ستهـێنانی توانایی بۆ سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كان نیه، له به‌رامبه‌ریشدا یارمه‌تی به‌رچاوی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێران پـێـشنیازی یه‌كێتی ئه‌وروپای ڕه‌تـكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، سه‌رله‌نوێ ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، گیروگرفتی گه‌وره‌یه له به‌رده‌می ئه‌و ووتوێژانه‌ی به ڕێوه ده‌چن.
خانم ڕایس له به‌رده‌وامی گوته‌كه‌یدا ده‌ڵێت، حكومه‌تی ئێران نه‌ده‌بوایه ئه‌م كاره‌بكه‌ن چونكه له ڕاستیدا نیشانه‌یه‌ك ده‌بێت كه حكومه‌تی ئێران ئاماده‌نیه دیبلۆماسی كاریگه‌ر بێت.
خه‌ڵك له حكومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت بڕیار بده‌ن ئاخۆ ئاماده‌ن پـێـكهاتێـكی ناوه‌كی مه‌ده‌نی‌یان هه‌بێت كه مه‌ترسی سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كانی هه‌بێت یان نا، كاتـێـك ئه‌مه زیاتر ڕوون بۆوه، هه‌ڵبه‌ت ڕوونتریش ده‌بـێـت كه ئه‌وان ئاماده‌ی ئه‌و كاره نین، ئه‌وا پـ‌ێـ‌م وایه چه‌ندین هه‌نگاوی جۆراوجۆر له‌دژی ئێران پشـتیوانی به‌هێزی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
خانم ڕایس ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ده‌كات كرده‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌وه بێت له كاتی گونجاو مه‌سه‌له‌كه به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بدرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا له ئێران بكات هه‌نگاوی متمانه هه‌ڵبـێنـێـت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و داوایه‌ی له ئێرانی كردووه به‌جـێی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، بڕیاری توند له‌سه‌ر ئێران بدات، كه خستنه‌سه‌ری گه‌مارۆكانیش ده‌گرێـته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌و چاڵه‌ی بۆ خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندووه، هه‌روا زیاتر تیایدا نوقم ده‌بن. به‌و حاڵه‌ش خانم ڕایس جیاوازیه‌كی به‌رچاوو له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و خه‌ڵكه‌كه‌ی داده‌نێت.
كه‌س نایه‌وێت خه‌ڵـكی ئێران ته‌ریك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێـگه‌ی باشتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خه‌ڵك تـێكه‌ڵاوی ئه‌م كاره بن و ده‌ستمان به خه‌ڵـكی ئێران‌دا بگات ئه‌وا گه‌لـێـك پـ‌ێـ‌م خۆشده‌بێت ئه‌و ڕێـگه‌یانه ببینم، ئێوه ده‌زانن یاریزانانی تۆپ، شـاره‌زایانی میوزیك و قوتابی‌یانی زانكۆ هه‌مووی ئه‌مانه هه‌ن، چونكه ئه‌مانه شارستانی‌یه‌تـێـكی مه‌زنن و خه‌ڵـكێـكی گه‌لـێـك باشن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كان خانم ڕایس گوتی، خه‌ڵـكی ئێران تووشی ڕێـبه‌رایه‌تی‌یه‌ك بوون پـێـده‌چـێـت له باتی هاوكاری له‌گه‌ڵ سـیـسـتـمی نێونه‌ته‌وه‌یی پـێـكبـهـێـنن، ململانه و ڕقه به‌رایه‌تیان هه‌ڵبژاردووه.
خانم ڕایس ده‌ڵێـت، له ڕاده‌به‌ده‌ر گرنـگه ئه‌و په‌یامه بـنـێرین كه مه‌به‌ستی ئێمه ته‌ری خسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵـكی ئێران نیه.