كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له توركیا ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه‌وا ئه‌و كچه 12 ساڵه‌ی كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ گیانی له‌ده‌ستدا تووشبووی جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو بوو.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چوار منداڵ له توركیا تاوه‌كو ئێستا به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری H5N1 گیانیان له ده‌ستداوه و 16 كه‌سی دیكه‌ش تووشبووی نه‌خۆشیه‌كه‌ن.
له ئه‌نده‌نوسیاش، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌م نه‌خۆشیه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان هێشتا ده‌ریان نه‌خستووه كه هه‌ڵگری جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسه‌كه بووه یان نا. ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ تاوه‌كو ئێستا 12 كه‌سی له ئه‌نده‌نوسیا كوشتووه.
هاوكات، پزیشكه‌كانی ئیسرائیل تاقیكردنه‌وه بۆ پیاوێكی دانیشتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌زای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ بێت له ووڵاته‌كه‌یاندا.
خه‌م و نیگه‌رانیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌م نه‌خۆشیه نوێیه به‌رز ده‌بێته‌وه له كاتێكدا كه بانكی جیهانی به نیازه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ داوای به‌خشینی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری كردووه.
ئه‌م كۆنگره‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌كین ده‌ست پێده‌كات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ بگیرێت.