شانده‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕووسیا و چین له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌رچ كردارێك كه له دژی ئێران ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش جاك سترۆ پێش ووتوێژه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی له‌سه‌ر ئێران خۆی وه‌ستاوه كه نیازی ئاشتیخوازانه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت.
ووڵاتانی خۆرئاوا ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌ی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا. پێشتر، رووسیا و چین دژایه‌تی كرداری له‌م شێوه‌یان ده‌كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له مه‌نرۆڤیای پایته‌ختی لایبیریا گوتی ده‌بێت جیهان به خێرایی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به پێی ووشه‌كانی خانم رایس، ئێران له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی زیاده ڕۆیی كردووه. ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گوتی ده‌ست به توێژنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی ده‌كاته‌وه پاش دوو ساڵ له ڕاگرتنی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش، سه‌عود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی له هه‌ر هه‌وڵێكی ئێران گرتووه كه به مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی بینێت. به‌ڵام میری سعودی خۆرئاواشی گوناهبار كرد به‌وه‌ی ئه‌وان هانی نیازه‌كانی ئێرانیاندا به‌وه‌ی ڕێگه‌یاندا به ئێسرائیل ببێته ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له ناوچه‌كه‌دا.