ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ڕایگه‌یاند، كه ده‌توانرێت نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان تاكۆتایی ساڵی 2006 بنبڕبكرێت. هه‌ڵبه‌ته یه‌ك هۆ له‌م گه‌شبینی‌یه ئه‌وه‌یه كه كوتاندن زیادیكردووه. به زۆری منداڵان دووچاری ڤایرۆسی ئیفلیجی ده‌بنه‌وه، كه ئیفلیجی وته‌نانه‌ت مردنیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌تایی بۆ بنبڕكردنی ئیفلیجی منداڵ له كۆتایی ساڵی 2005 سه‌ری نه‌گرت چونكه له ساڵی 2003 دا، چه‌ند شارێـك له باكوری نه‌یجیریا كوتاندنیان ڕاگرت. هه‌ندێ له پـیاوه ئاینی‌یه‌كانی ناو نه‌یجیریا به درۆوه گوتوبویان كه كوتاندنی نه‌خۆشی ئیفلیجی له ڕێـگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌بێـته هۆی نه‌زۆكی ئه‌وه‌ش به شێـكه له هه‌ڵمه‌تی ڕۆژئـاوا دژ به موسڵمانه‌كان. كاتێ كوتاندنه‌كان ڕاگیران ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئیفلیجی له سه‌ران سه‌ری سنووره‌كان بڵاو بۆوه، سه‌ر له نوێ دووچاری هه‌ژده ووڵاتان بۆوه كه زوتر نه‌خۆشی‌یه‌كه‌یان تیا نه‌بوو، هه‌ر له یه‌مه‌نه‌وه تا ئه‌نده‌نوسیا.
دكتۆر ده‌یڤد هێمان له ڕێـكخراوی WHO ده‌ڵێت ئێستا ڕێبه‌رانی ئاینی نه‌یجیریا پشتیوانی كوتاندنی نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئێمه له‌و باوڕه‌داین پـێویسته ڕێـگا له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی بگیرێت له هه‌ر ووڵاتێـكدا. ئه‌وه‌ش به ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئیفلیجی تا ناوه‌ڕاستی ساڵ له تێـكڕای ووڵاتان و هه‌تا كۆتایی ساڵی 2006 و سه‌ره‌تای ساڵی 2007یش له نه‌یجیریا".
نزیكه‌ی 350 هه‌زار منداڵ دووچاری ئه‌م نه‌خۆشی‌یه بوبونه‌وه كاتێ هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه له ساڵی 1988 ده‌ستی‌پـێـكرد. له ساڵی 2005 دا ژماره‌كه به‌ره‌و 1700 منداڵ كه‌م بۆوه، نزیكه‌ی 600 یان له نه‌یجیریادان. ووڵاتانی دیكه كه هه‌مان جۆری نه‌خۆشی‌یان تیا ڕاپۆرت كراوه بریتین له هندستان، پاكستان، ئه‌فغانستان و نه‌یجیریا.
ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان و هاوكاره ناحكومی‌یه‌كان، وه‌ك Rotary International و the Bill and Melinda Gates Foundation ، پشتیوانی له ده‌ستپـێـشخه‌رێـكانی له ناو بردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌كه‌ن له سه‌ران سه‌ری جیهاندا.
ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 900 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌رخان كردووه، سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به‌وه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێـكی پـێویست بنێت تا نه‌خۆشـیه‌كه نه‌مێنێت.
ئه‌م گوتاره دید و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه