له‌شكری ئه‌مریكا له عیراق ده‌ڵێت، 500 زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب له به‌غدا ئازاد كردووه، له ناویشیاندا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه عیراقی‌یه‌كه‌ی كه كاریان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ده‌كرد، له مانگی ئاب و ئه‌یلوله‌وه گـلیان دابوونه‌وه.
به‌ڵام ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت، سێ ڕۆژنامه‌وانی دیكه‌ش كه كار بۆ ئاژانسه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و یه‌كێـكیان وێنه‌گرێـكی سه‌ربه‌خۆیه هێشـتا زیندانن.
له‌شكری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئازاد كراون تاوانی گه‌وره‌یان له سه‌ر نه‌بووه و ئه‌و تاوانانه‌ی كردوویانه دانیان پـیا ناوه.