له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی هێرشی یاخیبوان له عێراق ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه باوه‌ڕده‌كرێت حكومه‌تی هه‌ڵبژێراوی نوێ له ووڵاته‌كه‌دا پێك بهێنرێت و ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوو ئاشكرا بكرێن.
ژه‌نه‌راڵ دان ئاڵستن ده‌ڵێت له‌وانه‌یه یاخیبوان له عێراق ئه‌م ماوه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌یه بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌كار بهێنن. ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵستن ڕۆژی پێنج شه‌ممه له عێراق ئه‌م تێبینیانه‌یدا له كاتێكدا كه ووڵاته‌كه تاڕاده‌یه‌ك له جه‌ژنی قورباندا ئارام بوو.
هاوكات، پارێزه‌رانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیری پێشوو ده‌ڵێن تارق عه‌زیز ڕه‌وشی ته‌ندروستی خراپه و له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی له ژیاندا مابێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن عه‌زیز یه‌كێكه له كه‌سه هه‌ره ناوداره‌كانی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین، كه ئه‌میش به ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن عه‌زیز له كاتێكدا كه له زیندانی ئه‌مریكیه‌كاندا بووه، ڕووبه‌رووی هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانێك نه‌بووه.