ڕۆژی چوار شه‌ممه كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سوریای تاوانبار كرد به‌وه‌ی كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م لێـكۆڵینهوهكهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مه‌ڕ كوشتنی ڕه‌فیق حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوی لوبنان.
هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر سوریا به‌رده‌وام بێت له ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی لوبنان ئه‌وا سه‌ر له نوێ پـرسهكه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی خانم رایس له قوناغێـكی هه‌ستیاردا هات و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دادوه‌ری گشتی نوێ_ یاساناسی به‌لجیكی سێرج برامهرتز – بۆ لێـكۆڵینهوهكهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. هه‌روه‌ها لێـكۆڵهرهوهكانیش ده‌یانه‌وێت چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌نجام بده‌ن.
پـێـشـتریش لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ڕاپۆرته‌كانیاندا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتیان، ئه‌وان پـێـیان وایه، كاربه‌ده‌ستانی هه‌واڵـگری سوریا و هاوپه‌یمانه لوبنانییهكانیان له‌وانه‌یه له پشـت هێرشی ئه‌و ئـۆتـۆمبیله به مینچێنراوهكهدابن كه له مانگی شوباتی ساڵی پار به‌ڕێز حه‌ریری و 22 كه‌سی دیكه‌ی پێ كوژرا.
تێڕوانینهكانیش بۆ سه‌ر سه‌رۆك ئه‌سه‌د زیایكردووه له‌وه‌ته‌ی جێـگری پـێـشـوی سه‌رۆكی سوری عبدهلحهلیم خه‌دام كه پـێش دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ر گوتی، سه‌رۆك ئه‌سه‌د هه‌ر پـێش چه‌ند مانگێـك له كوشتنی به‌ڕێز حه‌ریری هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ڕایس گوتی، كوشتنی به‌رهه‌ڵستكارانی لوبنانی ئه‌وانه‌ی دژ به خۆ سه‌پاندنی سوریین به سه‌ر لوبناندا به‌رده‌وامه له‌وانه ڕۆژنامه‌وان و یاسادانه‌ر جبران تۆنی. سوریا ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات به‌و مه‌به‌سته‌ی لوبنانییه‌كان بتـۆقـێـنـێـت.
گوتی ده‌بێت تۆقاندن كۆتایی پێبێت و ده‌بێت سوریا ده‌ست به‌جێ پابه‌ندی هه‌موو بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت.
به‌ڕێز كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر به توندی له‌گه‌ڵ گه‌لی لوبنانیدا ده‌وه‌ستێت بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك یان سهوداكردنێـك به مه‌به‌ستی لێـكۆڵینهوهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لاواز بكات یان پابه‌ندی سوریا به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سووك بكاته‌وه.