له 25 ی مانگی یه‌كدا، فه‌له‌ستینییه‌كان ڕووده‌كه‌نه سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 132 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌م په‌رله‌مانه حكومه‌ت ده‌ست نیشـان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز عه‌باس له هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی ساڵی 2005 دا هه‌ڵبژێردرا. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێبینی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵییه كه له نوێنه‌رانی ئهمریكاو ڕووسیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـك هاتوون.
كۆمه‌ڵه‌ی چوارقۆڵی له ساڵی 2002 دا درووست بوو بۆ پـشـتیوانیكردنی نه‌خشه‌ی ڕێـگای ئاشتی ئیسـرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی. كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه، تیایدا پـێشـوازی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و به هه‌نگاوێـكی باشی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌ره‌و پته‌وكردنی دیموكراسی له لای فه‌له‌ستینییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی هه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینییه‌كان و كۆمسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، دڵنیایی بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئازاد و ڕه‌وایانه ده‌بێت و پرۆسه‌یه‌كی كراوه ده‌بێت به پـێی یاسای فه‌له‌ستینییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پـێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی دڵنیایی له ئاسایشی بنكه‌كانی ده‌نگدان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه و یاسا‌و فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی، هه‌ڵـگرتنی چه‌ك له ناو خه‌ڵكی و هێنانه ناوه‌ی پاره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ناوه‌ندی ئاینی به مه‌به‌ستی سیاسی قه‌ده‌غه بكه‌ن.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی ده‌ڵێن پـێویسـته حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تیا نه‌بێت كه پابه‌ند نین به‌وه‌ی ئیسرائیل مافی هه‌یه له ئاشتی و ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زوی كۆتایی هێنان به توندوتیژی و تیرۆریزم ناكه‌ن، هه‌روه‌ها بهیاننامهكهیان داوا له ئیسرائیل ده‌كات كار له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بكه‌ن ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس ده‌ژین ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی یه‌ك بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه گرنگه له ئێستاوه ئیسرائیل وفه‌له‌ستین ده‌ست به ڕێـكخستنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
ئاده‌م ئێرلی جـێـگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت، به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی ئاماده كرابوو به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئازاد و ڕه‌واو و پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
" به‌ڕاستی كه‌وتۆته سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان خۆیان وكه‌لتوریان كه ڕاستگۆیانه توندڕه‌وی ڕه‌تبكه‌نه‌وه و ئه‌و بیرۆكه كۆنه‌ی كه ئیسرائیل مافی نیه، وه ده‌بێت ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌شداری سیاسه‌ت بكه‌یت ده‌بێت به ئاشتییانه بیكه‌یت" .
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت ئێستا كاتی ئه‌گه‌ری گه‌وره‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵكی ناوچه‌كه پشتیان به ڕێبه‌ره‌كانیان به‌ستووه بۆ ده‌ست نیشانكردنی بوار بۆ ئاشتی به‌ره‌و پـێشچوون. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌م كاره ئاسان نابێت به‌ڵام ڕێـگاكه ئاشكرایه.