ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌لێـگزانده‌ر داونه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، له واشنتۆن گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی هیچ پلانـێـكی به‌م نزیكانه نیه بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له عیراق هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له ناوخۆی ئوسترالیا.
كیم بیزڵی، به‌رهه‌ڵسـتكاری ئوسترالی پـێی وایه بوونی ئه‌و هێزه بیانیانه له عیراقدا ده‌بێـته هۆی ڕاكێشانی یاخیبووه ئیسلامیه‌كان.
به‌ڕێز داونه‌ر پـێی وایه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌م كاته‌دا كاره‌ساتێـك ده‌بێت بۆ عیراقی‌یه‌كان.
خانم كۆندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز داونه‌ر كۆبۆوه و سوپاس و پـێـزانینی ئه‌مریكای ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و ڕۆڵه‌ی كه ئوسترالیا له عیراق ده‌یبینێت.
شایه‌نی باسه ئوسترالیا به 2000 سه‌ربازه‌وه به‌شداری‌كرد له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق، تاكو ئێستاش زیاتر له 1000 سه‌ربازی ماوه‌ته‌وه، زۆربه‌یان پارێزگاری له‌و كۆمپانی‌یه یابانیانه ده‌كه‌ن كه له باشوری عیراق سه‌ر قاڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ن.