كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌ختیان له ده‌ركه‌وتنی پێنج حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ كردووه و مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه‌یان له نزیك ده‌ریای ڕه‌ش نیشانداوه و هێشتا نازانرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كوشنده‌ی جۆری H5N1 نن یان نا.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌ركه‌وت كه بۆ سێ كه‌سی نوێ تووشبوو به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌نقه‌ره كرابوون و ده‌ریانخست كه‌وا هه‌ڵگری جۆره كوشنده‌كه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕن.
كاربه‌ده‌ستان له ئه‌سته‌نبول ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه ناگوێزرێته‌وه.
یه‌کێتی ئه‌روپاش كڕینی گۆشتی مریشكی له شه‌ش ووڵاتی چوارده‌وری توركیا ڕاگرتووه و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ.